بارتی و ڕادوکانو بە باشترینی تێنسی سەرزەوی دەستنیشانکران

ئەستێرەی ئوسترالی، ئاشلی بارتی لەلایەن یەکێتیی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەوییەوە بە باشترین یاریزانی ساڵی 2021 دەستنیشانکرا.

بارتی لەم وەرزەدا پێنج ناسناوی یەکێتیی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەوی بەدەستهێنا، لەنێوانیاندا ناسناوی ویمبڵدۆن کە دووەم گەورە ناسناوی گراند سلامە بەدەستیهێناوە.

ئەستێرە ناودارەکە ناسناوی ویمبڵدۆنی لە کارۆلینا پلیسکۆڤا بردووەتەوە، ناسناوەکانی مەیامی و شتوتگارت و سیسنسیناتی بەهەمانشێوە چنیوەتەوە، بۆ ساڵی سێیەمیش لەسەریەک لە لوتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەوەرەکاندایە.

لەسەر ئاستی یاریزانە لاوەکان، ئیما ڕادوکانوی بەریتانی بە باشترین دەستنیشانکرا، لە تەمەنی 19 ساڵیدا و لە ڕیزبەندیی 150دا بەشداریی پاڵەوانێتیی ئەمریکای کرد، توانی ناسناوەکە بەدەستبهێنێت، کە یەکەم ناسناوی کچە بەریتانییەکان بوو لە ماوەی 44 ساڵدا بەدەستیانهێناوە.

یەکێتیی نێودەڵەتیی تێنسی سەرزەوی ناسناوی باشترین یاریزانی بەرەوپێشچووی بەخشییە باربێرا کریشیکۆڤای چیکی، لەگەڵ کاترینا سینیاکۆڤای هاوکاریدا خەڵاتی باشترین دووانەی ساڵی 2021یان بەهەمانشێوە پێبەخشرا، دوایین خەڵاتیش کە تایبەتە بە باشترین گەڕانەوە لەسەر ئاستی یاریزانان، بەخشرا بە کارلا سوارێز ناڤارۆی ئیسپانی.

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ بە كاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

کێ زۆرترین گۆڵی کردووە؟ لیستی گۆڵکارە مێژووییەکانی تۆپی پێ بخوێنەرەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share