دوو ناوبژیوانە ناودارەکەی ئیسپانیا کۆتاییانهات

دوو ناوبژیوانی ناوداری ئیسپانیا بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە هەریەک لە ئەنتۆنیۆ ماتیۆ لاهۆز و کارلۆس دێل سێرۆ گراندی کە دوو ناوبژیوانی ناوداری خولی ئیسپانیان، دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی فیدراسیۆنی ئیسپانیا کردووە، داواکارییەکەشیان بەرزکراوەتەوە بۆ فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان.

لاهۆز تەمەنی (46) ساڵ و گراندی تەمەنی (47) ساڵە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیانەوە توانای کارکردنیان لە خولە گەورەکانی ئیسپانیا و ئەوروپا نەماوە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دووانەی ناوبراو بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕوو لە خولی سعوودیە دەکەن، بەوپێیەی لەو خولەدا پێویستیان بە وزەی زۆر نییە و مووچەی ساڵانەشیان لە ئیسپانیا بەرزترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share