بەهۆی ڤیدیۆی تیکتۆکەوە دوو قاچاخچیی کورد لە فەڕەنسا دەستگیرکران

بەهۆی ئەوەی چەند کۆچبەرێک لەکاتی گەیشتنیان بە بەریتانیا ڤیدیۆیان تۆمارکردووە و ناوی سێ قاچاخچی دەهێنن، پۆلیسی فەرەنسا دوێنێ سێ قاچاخچی دەستگیرکرد، کە دووانیان کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

بەپێی زانیارییەکانی دادگای فەرەنسا، ئەو سێ کەسە لە سێ مانگی ڕابردوودا 530 کۆچبەریان لە کەناڵی مانشەوە ڕەوانەی بەریتانیا کردووە.

دادگای فەرەنسا سزای زیندانیکردنی چوار ساڵی بەسەر ئەو سێ کۆچبەرەدا سەپاندووە، کە دووانیان کوردن و یەکێکی دیکەیان خەڵکی سوریایە.

پۆلیس دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان دووانیان لە ناو ئۆتۆمبێلدا بوون ئەوەی تریان لەسەر ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بووە، کە پۆلیسی فەرەنسا ماوەی چەند مانگێکە چاودێریکردوون و دوێنێ دەستگیرکراون، لەکاتی دەستگیرکردنیان قاچاخچییەکان لیستێکی ناویان پێبووە کە ناوی 150 کۆچبەری تیادا بووە بە ژن و منداڵ و پیاو، ئامادەیان کردوون بۆ پەڕاندنەوەیان بۆ بەریتانیا.

بابەتی پێشتر

ڕەگەزگۆڕینی تێدایە.. لە كەنداو فیلمێكی سپیلبێرگ قەدەغەدەكرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە 16 كەس لە بەسڕە بوون بە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share