ڕەگەزگۆڕینی تێدایە.. لە كەنداو فیلمێكی سپیلبێرگ قەدەغەدەكرێت

پێگەی ‏Holy Wood Reporter‏ ئاشکرایکرد، فیلمی (‏WEST SIDE STORY‏)، کە لە ‏دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگە، لە هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین، ‏عومان و کوەیت ڕێگەپێدانی بۆنەکراوە نمایش بکرێت، هۆکارەکەشی بۆ بوونی گۆڕینی ‏ڕەگەز لە بەشێکی فیلمەکەدا گەڕێنراوەتەوە.‏

بەپێی پێگەکە، هەریەکە لە سعودیە و کوەیت ڕەزامەندییان نەداوە بۆ نمایشکردنی ‏فیلمەکە، بەڵام وڵاتەکانی دیکە داوای ئەوەیانکردووە ئەو گرتانەی گۆڕینی ڕەگەزیان ‏تێدایە، لە فیلەمەکە دەربهێنرێت، بەڵام کۆمپانیای ‏Walt Desney‏ ئەو داوایەی ‏ڕەتکردووەتەوە. ‏

پێگەی ‏Holy Wood Reporter‏ ئاشکرایکردووە، هۆکاری قەدەغەکردنی فیلمەکە ‏بەڕوونی دیارنییە، بەڵام بەپێی داواکارییەکەیان بۆ هەڵگرتنی ئەو گرتانە، هۆکارەکەی بۆ ‏بوونی گرتەی گۆڕینی ڕەگەز لە فیلمەكەدا دەگەڕێتەوە. ‏

زۆرینەی ئەو فیلمانەی پەیوەندیدارە بە هاوڕەگەزخوازانەوە، لە وڵاتانی کەنداو سانسۆری ‏زۆر توندی لەسەرە، بەڵام پرسی گۆڕینی ڕەگەز بابەتێکی تەواو نایاساییە و ڕەتكراوەیە. ‏

لەماوەی ڕابردوودا فیلمی ‏Eternals‏ لەلایەن سعودیە و وڵاتانی كەنداوەوە ڕێگری لە ‏نمایشکردنی کرا، هۆکارەکەشی بۆ بوونی گۆڕینی ڕەگەز لەو فیلمەدا گەڕێنرایەوە، کە ‏ئەنجێلینا جولی-ی ژنەئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ڕۆڵی سەرەكیی دەگێڕا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌…
Total
0
Share