بەهۆی تەقینەوەیەكەوە 16 كەس لە بەسڕە بوون بە قوربانی

سەرچاوە ئەمنییەكانی پارێزگای بەسڕە دەڵێن، تەقینەوەیەك لەنزیك چێشتخانەیەكی بەرامبەر نەخۆشخانەی فێركاریی بەسڕە ڕوویداوە.

ئامارە سەرەتاییەكان لەبارەی ژمارەی قوربانییەكانی تەقینەوەكەوە، كە لەلایەن میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە، ئاماژە بۆ كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی 14 كەس دەكەن، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی جیاوازی دیكەش بڵاوكراونەتەوە.

تا ئێستا دیارنییە تەقینەوەكە بەهۆی ئۆتۆمبێل یاخود ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراوەوە بووە، چونكە پۆلیسی بەسڕە دەڵێت، “لە شوێنی تەقینەوەكەدا ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكی سووتاو هەن”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڤیدیۆی تیکتۆکەوە دوو قاچاخچیی کورد لە فەڕەنسا دەستگیرکران

بابەتی دواتر

خشتەی مووچەی سبەینێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share