سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قوباد تاڵه‌بانى بەڵێنی دروستكردنی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ ئەو توێژە هێنایە دی.
عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشه‌ممه سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەباره‌ى ڕەوش و ژیانی کورتەباڵاکان كرد.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووە، قوباد تاڵه‌بانى ئەو بەڵێنەی بە کۆمەڵەی کورتەباڵاکانى دابوو، هێنایەدی، بۆ درووست‌کردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کورتەباڵاکان.
جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم وەک ھەمیشە پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ داخوازی و داواکارییەکانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان دووپاتکردەوە .