ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختدەكاتەوە، “شایستەی دارایی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت”.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران كە هەموو ساڵێك دوو خشتەی پلەبەرزكردنەوە لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوە كرد، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خشتەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئێمە نێردراونەتەوە كە چەند تێبینییەكیان لەبارەیانەوە هەبووە تایبەت بە بڕوانامەی ئەفسەران و جێبەجێمانكردووە و ناردوومانەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، ئەو ئەفسەرانەی پلەبەرزكردنەوەكەیان دەگەڕێتەوە شایستەی دارایی پلەكەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

گەورەترین بەنزینخانەكانی جیهان لەكوێن و چی پێشكەشدەكەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share