ڕاپەڕین.. دوو برا بەسەختی برایەکی دیکەیان بە چەقۆ بریندار دەکەن

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو دوو برا بە هۆی ناکۆکییان لەگەڵ برایەکی دیکەیان بە چەقۆ برینداریان کردووە و برینەکەشی سەختە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 8:00ی شەوی ڕابردوودا بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.

بەپێی وتەی خوشکی بریندارەکە کە قسەی بۆ پۆلیسی ڕاپەڕین کردووە، لەلایەن دوو برای دیکەیەوە بە چەقۆ لێیدراوە و بە سەختی برینداربووە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان ئەو سێ برایە بووە.

پۆلیس ناسنامەی بریندارەکەی بڵاوکردووەتەوە، ناوی (ک . م . ک)ـە، تەمەنی 46 ساڵە، پیشەی کاسبە و دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share