ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە سلێمانی تەقەی لە مەفرەزەیەكی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان كرد، هێشتا دەستگیرنەكراوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، دۆخی بریندارەكان جێگیرە.
شەوی ڕابردوو مهفرهزهیهكى پۆلیسى بهرهنگاربوونهوهى توندوتیژى دژى ژنان لە سلێمانی، لەكاتی چوونیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادوەر تایبەت بە دهستگیركردنى داواكراوێك له ناوچهى تانجهرۆ، تەقەیان لێكرا و بەهۆیەوە ئهفسهرێك بهناوى (محهمهد لهتیف) كوژرا و سێ پۆلیسی دیكهش برینداربوون.
موقەدەم هیوا كەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تۆمەتباری ڕووداوەكە هێشتا دەستگیرنەكراوە، لێكۆڵینەوە بەردەوامە و بەدواداچوون دەكرێت بۆ دەستگیركردنی.
دەربارەی ئەوەی لە پەلامارەكەدا هەر تۆمەتبار بەشداربووە، یان كەسی دیكەش هەبوون، موقەدەم هیوا وتی، “نازانرێت و هێشتا ڕووننەبووەتەوە، وردەكارییەكەی لای پۆلیسی سلێمانییە”.
سەبارەت بە بریندارەكان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی وتی، دۆخی تەندروستیی بریندارەكان باشە.