یەکەم ڕووداوی هاتوچۆ دوای داخستنی تونێلی دەربەندیخان

ڕووداوێكی تری هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان ڕوویدا و بارهەڵگرێك وەرگەڕا.

دوای ئەوەی تونێلی دەربەندیخان بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە بەڕووی شۆفێراندا داخرا و هەردوو ڕێگای سەرشاخ و ناوتاقان وەك جێگرەوە بەكاردەهێنرێن، ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم ڕووداوی هاتوچۆ لەو ڕێگایەی بە “سەرشاخ” ناسراوە ڕوویدا.

ڕووداوەكە لە جۆری وەرگەڕانە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە وەرگەڕاوە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە و شۆفێرەکە سەلامەتە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان – كەلار بوونەتە دیاردەی نیمچەڕۆژانە، تەنها لەم هەفتەیەدا چەند ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوویانداوە، دیارترینیان ئەو ڕووداوە بوو كە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگردا ڕوویدا و بووەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان: بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخەین

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخرێت. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە…
زیاتر ببینە

لێزمەباران و هەورەبروسكە بەڕێوەن.. كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتوو ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پشبینیی كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share