تەندروستیی جیهانی گەورەترین هەڵمەت بۆ ڤاکسینکردنی 40%ـی عێراقییەکان ئەنجامدەدات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ ڤاکسینکردنی هاوڵاتییانی ‏عێراق ئەنجامدەدات، هەڵمەتەکە بۆ کوتانی 40%ـی خەڵکی عێراقە لە تەمەنە ‏جیاوازەکان.‏

دکتۆر ئەحمەد زوەیتن بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق ‏ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی تەندروستیی عێراق و نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی تەندروستیی ‏جیهانی لە وڵاتەكە ئامادەکارییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن و ‏هاتنی شەپۆلی ئەو گۆڕاوە نوێیە کردووە”.‏

ئاشكرایكردووە، ڕێکخراوەکەیان هەڵمەتێکی گەورەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە عێراق ‏ئەنجامدەدات بۆ ڤاکسینکردنی 40%ـی دانیشتووان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی سێ ملیۆن ‏دۆلاری تەرخانکردووە و هەڵمەتەکە سەرجەم تەمەنەکانی ڕێگەپێدراو دەگرێتەوە.‏

بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق دەڵێت، دواکەوتنی گەیشتن بە ‏ئاستێکی بەرزی ڤاکسینکردن لە وڵاتدا دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی گۆڕاوە نوێیەکە لە عێراق ‏و بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەکی خێرا.‏

سەبارەت بە کاریگەریی ڤاکسینەکان لەسەر گۆڕاوە نوێیەکە وتی، ئەوەی تائێستا ‏دەرکەوتووە ڤاکسینەکان بۆ سەرجەم گۆراوەکانی پێشوو کاریگەربوون و هیوادارین بۆ ‏گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیش هەمان ئەنجامی هەبێت.‏

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەهەوڵی ئەوەدان ئاستی ‏تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمبکەنەوە بۆ نزمترین ئاست، ئەوەش بە گەیاندنی ڕێژەی ‏ڤاکسینکردنی هاوڵاتییان بۆ 80%.‏

بابەتی پێشتر

نیشانەکانی کەمخوێنی و کاریگەریی لەسەر جەستەی مرۆڤ

بابەتی دواتر

ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوە كرد دەستگیرنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share