سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی داعشەوە ڕایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە کاردانەوەی خێرا و گرتنەبەری ڕێکاری سەربازی دژی داعش خێراتر بکرێت و سنورێکیان بۆ دابنرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بۆ ئەم مەبەستە پێداچوونهوه به دۆخ و توانا سهربازييهكاندا و هەنگاوی خێرا و هەنووکەیی بۆ هەماهەنگیی کاراتری سوپای عیراق و پێشمەرگە و بەشداری و پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێویستە، کە بۆشاییی ئەمنی و سەربازی بەتایبەتی لە ناوچەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان پڕ بکاتەوە”.
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە “لە ڕووی سیاسیشەوە دەبێت هەموو هێز و لایەنە عیراقییەکان بزانن کە تا پرۆسەی سیاسی ڕاستەڕێ نەبێت و ئارامی و سەقامگیریی سیاسی لە وڵات جێگیر نەبێت، تیرۆرستان زیاتر دۆخەکە دەقۆزنەوە، بۆیە ئەرکی لەپێشینەی نیشتمانیی تەواوی عیراقییەکانە تا زووە ناکۆکیی سیاسی تێپەڕێنن و هەموومان پێکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری کار بکەین”.
وەزارەتی پێشمەرگە: لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا 10 پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهیدبوون