قوباد تاڵەبانی: پێویستە کێوماڵی ئەو ناوچانە بکرێت داعش تیایاندا جوڵەی هەیە

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ڕایگەیاند پێویستە کێوماڵی ئەو ناوچانە بکرێت داعش تیایاندا جوڵەی هەیە و هاوئاهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان زیاتر بکرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش لە نزیک مەخمور ڕایگەیاند، “بە‌داخە‌وە‌، دیسانە‌وە‌، داعشە تاریكپە‌رستە‌كان ھە‌لێكیان بۆ ڕە‌خسا و دە‌ستیان گە‌یشتە‌ ڕۆڵە‌كانی گە‌لی كورد، لە‌ ئاكامدا، 7 پێشمە‌رگەمان‌ و سێ ھاوڵاتی كورد شە‌ھید بوون، خوای گە‌ورە‌ لە‌ بە‌ھە‌شتی بە‌رین شوێنیان بكاتە‌وە‌ و سە‌بوری كە‌سوكاریان و ئێمە‌ش بدات”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆر بوونی ھێرشەکانی داعشی تیرۆریست لە‌م ماوە‌یە‌دا سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌، جگە‌ لە‌وە‌ی مە‌ترسیی ئەو گروپە تێرۆریستییە ھە‌ر زیندووە‌، پێویستیشە كێوماڵ و چاودێری و پڕكردنە‌وە‌ی بۆشایی ئە‌منی ئە‌و ناوچانە‌ زیاتر بێت بە‌تایبە‌ت ئە‌و ناوچانە‌ی دە‌كە‌ونە‌ نێوان ھێڵی بە‌رگریی ھێزی پێشمە‌رگە‌ و ھێزە‌ عێراقییە‌كان، بە‌ھاوكاری و ھە‌ماھە‌نگی ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كانمان. ھاوتە‌ریبیش لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌، كار بۆ نە‌ھێشتنی فیكری تیرۆریستی بكرێت چونكە‌ تاوە‌كو ئە‌و فیكرە‌ بمێنێت، تیرۆریش ھە‌ر دە‌مێنێت، ھە‌روە‌ھا پێویستە‌ شانە‌ نووستوە‌كانیشیان لە‌ڕە‌گەوە ڕیشە‌كێش بكرێن”.

May be an image of 10 people, outdoors and text

بابەتی پێشتر

بنێشت قەدەغەیە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: ئیتر کاتی کاردانەوەی خێرایە دژی داعش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share