زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا ئاشكراكرا

بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، “كار بۆ ئەوە دەكەن لە بەشێكی زۆری ناوچەكان بەرمیلێكی دیكەی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت”.

رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دابینكردنی نەوت بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە حكومەتی عێراق پابەندبێت و جیاكاری نەكات.

لەبارەی بەنزینیش، بەرپرسەكەی وەزارەت وتیشی، “لە بابەتی هاوردەكردنی بەنزیندا ئاسانكاری بۆ بازرگانان كراوە كە بەپێی كوالیتی بەنزین هاوردەبكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرسەكانی “كارەبا و مۆڵەتی خوێندن و ئابوری” تاووتوێ دەكات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ڕەشنوسی چەند پرۆژەیاسایەك تاووتوێ بكات. بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و…
Total
0
Share