وەزارەتی پێشمەرگە: لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا 10 پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهیدبوون

هێزێكی كۆماندۆی كوردستان لە كاتی كێوماڵكردنی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمدا

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە بناری چیای قەرەچوغ، سێ هاوڵاتی و حەوت پێشمەرگە شەهیدبوون.

لەکاتێکدا وەزارەتی پێشمەرگە باس لە شەهیدبوونی 10 کەس دەکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا 13 هاوڵاتی و پێشمەرگە لە هێرشەکەی داعشدا شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، “بەداخەوە، کاتژمێر 10:00 شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش، پەلاماری گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغیاندا، لەم پەلامارە دڕندانەیەدا، کوێرانە کەوتنە تەقەکردن لە خەڵکی سڤیلی گوندەکە، لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە بەزوویی بەهانای خەڵکی گوندەکەوە چوون و توانیان لەماوەیەکی کەمدا، بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و تیرۆریستان ڕاو بنێن”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرایدەکات، “هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی بۆ ناوچەکە ئەنجامدا، لەوکاتەدا، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی پێشمەرگە کەوتە بۆسەی تیرۆریستانی داعشەوە، بەداخەوە حەوت پێشمەرگە شەهید بوون”.

وەزارەتی پێشمەرگە، جارێکی تر ڕایدەگەیەنێت، کە هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و هاوپەیمانان، پێویستە لە قۆناغی چەق بەستویی بێتە دەر، زۆر بەخێرایی و  بەبێ چاوەڕوانیکردن دەبێت ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەست پێبکرێت و نابێت چیتر ڕێگە بدرێت، چەکدارانی داعش مۆڵگەو شوێنی حەوانەوەکانیان وەک خۆی بمێنن و ناوچەی پارێزراوی خۆیان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. كامەران قەرەداغی: پەتای وەرزیی لەكاتی ئێستادا لەنێو هاوڵاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە

د. كامەران قەرەداغی پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەوا لە چاوپێكەوتنێكی میدیادا رایگەیاند، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، پەتای…
زیاتر ببینە

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی…
زیاتر ببینە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی ئەنجامی خراپی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە وەردەگرێتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، “ئەو سیاسەتەی ئێستا پارتی پەیڕەوی دەكات خۆیان لێی زەرەمەند دەبن و هاوشێوەی ڕیفراندۆم ئەنجامی…
Total
0
Share