لە هێرشێکی داعشدا لە مەخمور دوو هاوڵاتی شەهیدبوون

کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر دوو گوندی بناری چیای قەرەچوغ لە نزیک مەخمور و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و کەسێکی دیکەش بەسەختی بریندار بووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆسەر گوندەکانی خدرجە و لاوەریان لە نزیک مەخموور بووە و بەهۆیەوە دوو شەهید و بریندار هەن.

بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر 10:13 خولەک چەکدارانی داعش لە گوندی خدرجەی سەر بە ناحیەی دیبەگە، هێرشیان کردۆتە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی سمایل بندیانی و دوو کوڕیان شەهید کردووە و کوڕێکیشی بەسەختی بریندار بووە.

گوندی خدر جە دەکەوێتە بناری چیای قەرەچوغ، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو چەکدارانی داعش بەشیوازی جیا جیا هێرشیان کردۆتە سەر دانیشتوانی گوندەکانی مەخمور و هێزە ئەمنیەکانی ئەو سنورە و هاوڵاتییان دەرفێنن و لەبەرامبەر ئازاد کردنیاندا داوای بڕە پارەیەکی زۆریان لێدەکەن، بەهۆیەوە تائێستا نزیکەی 35 هاوڵاتی شەهید بوون و 39 هاوڵاتیش بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. بەهۆی دەستکاریکردنی گولـلە ئاربیجییەوە سێ منداڵ برینداربوون

بابەتی دواتر

ئاماری پێشمەرگە شەهیدەكانی هێرشەكەی مەخمور بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share