ئاماری پێشمەرگە شەهیدەكانی هێرشەكەی مەخمور بەرزبووەوە

ئاماری قوربانییانی پێشمەرگە و هاوڵاتییان لە ئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش لە دامێنی چیای قەرەچوغ لە مەخمور بەرزبووەوە بۆ 11 شەهید.

ئەمشەو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر دوو گوندی دامێنی چیای قەرەچوغ لە سنووری مەخمور، سێ هاوڵاتییان شەهیدكرد، كە بران، باس لە شەهیدكردنی پێشمەرگەیەكیش كرا.

دواتر هێزەكانی پێشمەرگە بەدەم دانیشتووانی ناوچەكەوە ڕۆیشتوون و وەڵامی هێرشەكەی داعشیان داوەتەوە، بەڵام پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەسەرچاوەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەوە گواستیەوە، بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە حەوت پێشمەرگەی دیكە شەهید بوون.

بەوەش ژمارەی شەهیدەكانی هێرشی ئەمشەوی داعش بۆ هەشت پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی بەرزبووەتەوە.

چەند شەوێكە داعش لە سنوورەكانی كفری و مەخمور هێرشدەكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە نزیكەی 15 پێشمەرگە شەهیدبوون، كە زۆربەیان لە هێرشەكەی ئەمشەوی مەخموردا بوونەتە قوربانی، جگە لە برینداربوونی چەند پێشمەرگەیەكی دیكە.

 

بابەتی پێشتر

لە هێرشێکی داعشدا لە مەخمور دوو هاوڵاتی شەهیدبوون

بابەتی دواتر

لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 20 پێشمەرگە و هاوڵاتی بە دەستی داعش شەهیدبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزه‌زانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە. بەپێی پێشبینییەكانی…
Total
0
Share