بۆ ئەمساڵی خوێندن هەموو خوێندکارێک کتێبی نوێ وەردەگرێت

نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، 75%ی کتێبەکانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی 2024 – 2025 گەیشتوونەتە کۆگاکانی سلێمانی و لەماوەی نزیکی داهاتوودا هەموو کتێبەکان دەگات و بۆ ئەمساڵی خوێندن هەموو خوێندکارێک کتێبی نوێ وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کتێبەکان بەسەر پەروەردەی قەزاکاندا دابەشدەکرێت و ئەوانیش بە گوێرەی خشتەیەک دابەشی دەکەن بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا.

لەبارەی بەکارهێنانەوەی کتێبەکانی ساڵانی رابردوودا ئاماژەی بەوەکرد، لە دۆخێکدا پێویستی کردبێت، ئەو کات کتێبە کۆنەکان بەکارهێندراوەتەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ کتێبی نوێ بەشی هەموو خوێندکاران بەردەستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكه‌كه‌ی‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو. بەڕێوبەرایەتیی…
Total
0
Share