بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئەمشەو بەهای دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیی و 100 دۆلار بە 142 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئەمشەو بەهای دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 142 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت و بە 144 هەزار دینار پێی دەفرۆشرێت.

بەهۆی گرتنە بەری چەند رێوشوێنێكی تایبەت لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەردەوام رووی لە دابەزین كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: دادگا رێکاری یاسایی بەرامبەر وتاربێژەکە دەگرێتەبەر

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دادگای سلێمانی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو وتاربێژە دەگرێتەبەر، کە دوێنێ لە مزگەوتی…
Total
0
Share