ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. مانگی ڕابردوو 94 هاوڵاتی دەستگیركراون

لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 94 هاوڵاتیی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون، وەك ئەوەی ڕێكخراوێكی بواری مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 94 هاوڵاتیی كورد بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیركراون.

لەو ژمارەیە 41 كەسیان بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و هاوكاریكردنی حزبە كوردستانییەكان بووە، 49شیان بە تۆمەتی چالاكی مەدەنی و پیشەیی و چوار هاوڵاتی لەكاتی كۆڵبەری دەستبەسەركراون.

لەنێو دەستگیركراواندا چوار چالاكوانی ژن، دوو تازەلاوی خوار تەمەن 18 ساڵ و منداڵێكی چەند ڕۆژە و 49 مامۆستای خوێندنگاكان هەن.

هەنگاو ڕوونیكردووەتەوە، دەستگیركردن بەراورد بە مانگی ئایاری پێشتر بە ڕێژەی 160% (58 حاڵەت) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵخۆشین بەوەی زیاتر پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داناوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ زاهیر رەعد، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share