هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندووەتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان”.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تى، “ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی، پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت”.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، پەیام و داواکارییەکانی خوێندكارانیان گەیاندووەتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كردا ڕوو لە خوێندكاران هاتووه‌، “دەخوازین بەزووترین کات وەڵامی داوا ڕەواکانتان بدرێتەوە، پاراستنی ئارامی و سەقامگیریش ئەرکی هەموومانە و پارێزەری هەر چالاکی و ڕێگایەکی مەدەنیيانە دەبین کە بە ئاشتییانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی ئەمڕۆی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای ئاشكراكرد و دەڵێت، لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن شەڕەكە دروستبووە.…
Total
0
Share