كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان چالاكبوونی با لە چەند ناوچەیەك ڕادەگەیەنێت، ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا خێرایى با لە بەشێک لە ناوچەکان چالاکبووە، لە چەند ناوچەیەكیش بووه‌تە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکى کەم.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “لە ئێستادا خێرایى با لە بەشێک لە ناوچەکه‌مان چالاک بووە، لە هەندێك ناوچەش بووه‌تە هۆی بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکى کەم”.
به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، لە ماوەى چەند کاتژمێرى داهاتوودا خێرایى با لە تەواوى ناوچەکە چالاک بێت.
خێرایى بای تۆمارکراو لە وێستگە جیاجیاکان بەمشێوەیە بووە :
هەولێر 30 کم لە کاتژمێرێکدا
دوکان 38 کم لە کاتژمێرێکدا
کانى ماسی 23 کم لە کاتژمێرێکدا
خەبات 30 کم لە کاتژمێرێکدا
سۆران 26 کم لە کاتژمێرێکدا
دهۆک 20 کم لە کاتژمێرێکدا