مۆلەر تۆڵەی تۆپە ئاڵتونییەكەی مێسی لە بەرشلۆنە دەكاتەوە

تۆماس مۆلەری یاریزانی بایرن میونشن بێزاری خۆی پیشاندا لە بەخشینی تۆپی ئاڵتون بە ‏لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی و بێبەشكردنی لیڤاندۆڤیسكی.‏

لە دەنگدانی تایبەت بە تۆپی ئاڵتونی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی-ی هێرشبەری بایرن میونشن ‏بە جیاوازیی 33 خاڵ كەوتە دوای لیۆنێل مێسی-ی هێرشبەری پاریس سان جێرمان و تۆپە ‏ئاڵتونییەكەی لەدەستدا، تۆماس مۆلەر-ی ئەڵمانی توڕەكردووە و پێیوایە “لیڤا” شایستەی ‏خەڵاتەكە بووە.‏

مۆلەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی، “بە بۆچوونی ئەوانەی لایەنگری بایرن و ‏ئەڵمانیا و پۆڵەندان، لیڤا شایستەی تۆپە ئاڵتونییەكە بوو”.‏

مۆلەر دەشڵێت، ئەوەی ڕویدا ناچاریان دەكات كۆششی زیاتر بكەن بۆ ئەوەی چامپیۆنز ‏لیگ بگەڕێننەوە بۆ میونشن و یەكەم هەنگاویش لە یارییەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ‏داهاتوو بەرامبەر بەرشلۆنە دەستپێدەكات.‏

مۆلەر لەبارەی یارییەكەوە نووسیویەتی، “هەلێك لەبەردەمماندایە ڕۆژی چوارشەممە ‏بەشێوەیەكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ یارییەكە بكەین”.‏

بابەتی پێشتر

خێرایی با چالاكتر ده‌بێت.. كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات ‏

بابەتی دواتر

ئالێگری بەڵێنی بەهێزبوونەوەی یوڤانتۆس دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share