یەکێتیی مامۆستایان: پێمانوانییە لە 10ی مانگدا خوێندن دەستپێبکاتەوە

سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستایان، سەبارەت بە پرسی دەستپێکردنەوەی خوێندن ڕایگەیاند کە ئەوان پێیانوانییە لە 10ی ئەم مانگەدا پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە و ئەگەر بڕیاری دەستپێکردنەوەشی بدرێت موچەی مامۆستایان بۆ ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو دابین نەکرێت پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا مامۆستا بەرهەم مستەفا، ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستایان وتی، “لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکێتیی مامۆستایان کە لە 3ی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو ئێمە یاداشتێکمان دایە حکومەتی هەرێم و پێمان راگەیاندن کە ئێمە خواستمان ئەوەیە پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە و ئەوەی ئێمەش دەیزانین وەزارەتی پەروەردەش دەیەوێت خوێندن دەستپێبکاتەوە بەڵام بڕیاری کۆتایی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەیدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری و ڕێکارەکانی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی خوێندن لە سەرجەم پەروەردەکان کردووە، تاوەکو مەترسییەکانای کۆرۆنا نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مامۆستایان و خوێندکاران.

سەبارەت بە مەترسییەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و چۆنێتی خوێندن مامۆستا بەرهەم مستەفا وتی، “تاوەکو ئێستاش خوێندن بەشی پێویست دواکەوتووە، بەڵام بەپێی پێوەرەکانی ڕێکخراوی یونسکۆ دەبێت لە ساڵێکدا 200 ڕۆژ یان 900 کاتژمێر دەوامی خوێندن بکرێت بەڵام تائێستا هیچ دەوامێک نەکراوە ئەگەر خوێندن تاوەکو 1ی شوبات دەستپێنەکاتەوە مەترسی فەوتان لەسەر پرۆسەی خوێندن ئەمساڵ هەیە و هیچ بەهایەکی لە ڕووی زانستی و مەعریفییەوە نامێنێت”.

“پێشنیارمان بۆ حکومەت کردووە لانیکەم موچەی ئەم مانگە و سێ مانگی داهاتووی مامۆستایان دابین بکەن تاوەکو پرۆسەی خوێندن بەسەرکوتووی ئەمساڵ کۆتایی پێبێت، ئەگەریش خوێندن دەستپێبکاتەوە دەبێت بابەتە گرنگەکانی وەرزی یەکەم و دووەم و ئەو بابەتانەی کە لە قۆناغەکانی داهاتوودا درێژەیان هەیە بخوێنرێن”.

بابەتی پێشتر

بە دەنگی 81 پەرلەمانتار متمانە بەخشرایە وەزیری سامانە سروشتییەكان

بابەتی دواتر

موفتییەكی داعش دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share