ئاگر لە شووقەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی كەوتەوە

ئاگر لە نهۆمی سەرەوەی پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری نەورۆز لە سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنین.

بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە شوقەیەكی نهۆمی 12ی یەكێك لە باڵەخانەكانی شاری نەورۆز لە سلێمانی كەوتەوە و، دوابەدوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەستپێكرد.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەئێستادا تیمەكانیان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

وتیشی، “دوابەدوای كۆنتڕۆڵكردنی، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی دەكەن و ئەنجامەكان بڵاودەكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: پێدانی تابلۆی ئامێری بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی تایبەت بە ئامێرەکانی بیناسازی، چاپکرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشكرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share