له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلوولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە، پێنج کەس گیانیان ‏لەدەستداوە و 63 کەسی دیکە برینداربوون.‏

ماوەی دوو ڕۆژە لە مەڕمەڕەی توركیا گەردەلوول هەڵیكردووە و زیانی گیانی و ماددیی ‏داوە.‏

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی ‏گەردەلووله‌كه‌ى ناوچەی مەڕمەڕە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 63 کەسی دیکەش ‏برینداربوون.‏

گەردەلوولەکەی مه‌ڕمه‌ره‌ سه‌ره‌تا له‌ ڕۆژی دووشەممە بە خێرایی 130 کیلۆمەتر ‏لەکاتژمێرێکدا ده‌ستیپێكرد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چەندین درەخت و خانوو زیانیان پێگه‌یشت و ‏منارەیەکیشی ڕووخاند.‏

ڕۆژى دواتریش به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه‌ دەرگای خوێندگاکان لەو ناوچەیە داخران و دەوام ‏نەكرا، گەشتە ئاسمانییەکانیش پەکیان کەوت.‏

تا ئێستا بەدیاریكراوی زیانە ماددییەكانی گەردەلوولەكە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ‏توركیاوە ئاشكرانەكراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی ئەنقەرە لەسەر كاریكاتێرەكەی ئەردۆغان لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستپێكرد

بەهۆی ئەوەی كاریكارتێری لەسەر ئەردۆغان بڵاوكردەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کردەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share