وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت، ئەمڕۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی هەڵەبجە دەستیپێکرد.

پێشتر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بوو، دوای چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامدا، بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت.

لە سایلۆی سلێمانیش دوێنێ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستیپێکرد و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژە بەوە کراوە وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بە پێی ناوچە دەبێت و هەفتەی یەکەم جووتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ، عەربەت گەنمیان لێوەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بۆردومانی كۆبانێ دەكات و هەسەدە هێزەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا دەستیكردووە بە بۆردومانكردنی دەوروبەری كۆبانێ. بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی سوریای…
Total
0
Share