کۆمپانیای “پرۆمۆبوت”ی ئەمریکی، کە بە دروستکەری ڕۆبۆتی شێوە مرۆڤ و نزیک لە ڕاستی بەناوبانگە، بەدوای شێوەی دەموچاوی کەسێکی میهرەبان و سروشتیدا دەگەڕێت تا لە دروستکردنی ڕۆبۆتەکانیدا بەکاریبهێنت.
ئەو کۆمپانیایە ئامادەیە 200 هەزار دۆلار بداتە هەر کەسێک کە مافی بەکارهێنانی شێوەی دەموچاوی خۆی دەداتە ئەوان بۆ هەتاهەتایە، تا لە دروستکردنی ڕۆبۆتەکان بۆ ساڵی 2023 بەکاربهێنرێت.
داواکردنی مافی بەکارهێنانی شێوەی دەموچاو خەڵکی دەباتەوە بیری زنجیرە درامای (Black Mirror)، کە لە دراماکەدا بەتەواوی تەکنەلۆژیا بە زوویی دەگۆڕێت بۆ ژیانی ڕاستی.
ڕۆبۆتەکانی کۆمپانیای ”پرۆمۆبوت” تا ئێستا لە 43 وڵاتی جیهان بەکاردەهێنرێت و ڕۆبۆتەکان ڕۆڵی وتاربێژ، ڕاوێژکار و ڕێگەنیشاندەر سوودیان لێوەردەگیرێت.