سەرۆکی کۆمپانیای فایزەر دڵنیایە حەبی چارەسەری کۆرۆنا بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کاریگەرە

ئەلبێرت بۆرلا سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان دڵنیایی خۆی دووپاتدەکاتەوە حەبی پاکسلۆڤید “Paxlovid” کە کۆمپانیاکە بۆ چارەسەری کۆرۆنا پەرەیپێداوە، کاریگەریی هەیە لەسەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیش.

ئەلبێرت بۆرلا سەبارەت بە حەپی Paxlovid دەڵیت، هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی چارەسەرەکەوە ئەوەیە کە دەتوانێت ڕێگری لە دووبارە دروستبوونەوەی پرۆتینی پێکهێنەری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بدات لە جەستەی کەسی تووشبوودا.

بۆرلا بە تۆڕی CNBC ڕاگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان ئێستا لە هەوڵی بەرهەمهێنانی 80 هەزار خولی حەبەکەدایە، لەکاتێکدا پێشتر بڕیاربوو 50 هەزاری لێ دروستبکەن.

لە گرێبەستێکدا ئیدارەی ئەمریکا 10 ملیۆن خولی لەو حەبە لە کۆمپانیای فایزەر کڕیوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار.

پێشتر کۆمپانیای فایزەر داوای لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا کردبوو ڕەزامەندی بدات لە بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ حاڵەتی کتوپڕ.

لە تاقیکردنەوەکانی کۆمپانیاکەدا لەسەر کەسانی تەمەن 18 ساڵ بۆ سەرەوە، دەرکەوتووە کە ڕێژەی چوونە نەخۆشخانە و مردن لە تووشبوواندا 89% کەمدەکاتەوە، چارەسەرەکە کار لەسەر بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی کەسی تووشبوو دەکات لەدوای سێ ڕۆژ لە تووشبوونی.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوایین هۆشداریدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە مەترسییەکی “زۆر گەورە”ی جیهانی ناودەبات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زۆر و خێرای ڤایرۆسەکە.

لەگەڵئەوەی بۆرلا گەشبینە سەبارەت بەکاریگەریی Paxlovid بەڵام ڕایگەیاندووە تائێستا کاریگەریی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆمپانیاکەیان لەسەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ڕوون نییە.

بابەتی پێشتر

درۆنەکانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی لە عێراق دروستکراون

بابەتی دواتر

ئامادەیت شێوازی دەموچاوت بە 200 هەزار دۆلار بفرۆشیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share