کاتتان تەواوبوو.. ئەپڵ دەستبەرداری پێنج جۆری ئایفۆن دەبێت

 

ئەو کاتەی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ هەندیک جۆری ئایفۆن درێژی کردبووەوە بەرەو کۆتایی دەچێت و ناچارن مۆبایلەکانیان بگۆڕن، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، سیستمی نوێی “ios 16” کە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەردەچێت بەو پێنج جۆرە کاری پێناکرێت و نایانگرێتەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ هەر پێنج جۆری ئایفۆنی 7 و 7 پڵەس، 6 و 6 پڵەس هەروەها مۆدێلەکانی یەکەمی SA لە هەژماری تایبەتیی کۆمپانیاکە بۆ سیستم و خزمەتگوزارییە نوێیەکان کردە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو جۆرە ئایفۆنانە ناتوانن سوودمەندبن لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە لە سیستمە نوێیەکانیدا پێشکەشی دەکەن.

پێشتر کۆمپانیای ئەپڵ ماوەی پێنج ساڵی دا بە ئەو پێنج جۆرەی ئایفۆن بۆئەوەی خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییە نوێیەکانیان بیانگرێتەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە بڕیارەکەی گۆڕی و بۆ شەش ساڵ درێژکردەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ کۆتاییهاتنی سیستمە نوێیەکانی بۆ ئەو پێنج جۆرە ڕاگەیاندووە لەژێر ناونیشانی “کاتتان تەواوبوو”، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەرانی ئەو جۆرانەی ئایفۆن دەستبەرداری مۆبایلەکانیان ببن و لە چەند مانگی داهاتوودا بیگۆڕن.

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی یەكێتی ئامانجی سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

براد پیت ئەنجیلینا جولی دەباتە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 ئاشکرادەکەن

دزەپێکردنی زانیارییە تەکنیکییەکان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانەوە بەردەوامە و دوایین زانیارییەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 پرۆ ئاشکرادەکات. مۆبایلی ئایفۆن…
Total
0
Share