نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

كێڵگەیەكی نەوت

نرخی نەوت بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەكە لە دابەزین بەردەوامە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 65 دۆلارەوەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 64 دۆلار و 98 سەنت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممە 20ی نیسان، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خوای ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی)، بەرامبەرە بە 61 دۆلار و 10 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكردووە، بەهۆی زیادبوونێكی لەناكاوی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكی و بەرزتربونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هیندستان و یابان، نرخی نەوتی خاو دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەكەی ماكرۆن زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حكومەتی نوێ پێكبهێنێت.…
Total
0
Share