گۆتێرێس: یەکسانی یاسایی تەواو بۆ ژنان نزیکەی 300 ساڵ دوورە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “یەکسانی یاسایی تەواو بۆ ژنان نزیکەی 300 ساڵ دوورە”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی جیهانیی ژناندا دەڵێت ” ژنان و کچان دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە لە پێشکەوتن بەرەو جیهانێکی دادپەروەرتر و یەکسانتر، بەڵام پێشکەوتنەکانیان لە ژێر هەڕەشەدان”.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوەش دەڵێت،” یەکسانی یاسایی تەواو بۆ ژنان نزیکەی 300 ساڵ دوورە، ئەم رێژەیەی گۆڕانکارییە بە روونی سوکایەتییە، نیوەی مرۆڤایەتی ناتوانن سەدان ساڵ چاوەڕوان بن بۆ گەیشتن بە مافەکانیان، ئێمە ئێستا پێویستمان بە یەکسانی هەیە”.

مێژووی رۆژی جیهانی ژنان (هەشتی مارس) بۆ ساڵی 1908 دەگەڕێتەوە، لەو رۆژەدا نزیکەی 15 هەزار ژن لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا رێپێوانێکیان بۆ داواکردنی کرێی کاری باشترو کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن و مافی دەنگدانیان رێکخست.

بابەتی پێشتر

تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سبەینێ بەشێکی شەقامی سالم دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share