سبه‌ینێ مووچه‌ى دوو شوێنى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى ده‌دات به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م و سبه‌ینێ مووچه‌ى دوو شوێنى دیكه‌ دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگی تشرینی دووەمی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت”.

وتیشی، “ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌مى وه‌زاره‌تى دارایی و یه‌كه‌كانى 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “تاوه‌كو ڕه‌وانه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سست به‌ڕێوه‌دچێت”.

بابەتی پێشتر

ئێستا دەتوانی گوێت لە دەنگی سەر مەریخ بێت

بابەتی دواتر

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share