قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: پردی هەنجیرە و ئالیاوە چاککرانەوە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، “لە رێگای تیمەکانی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی قەزاکەوە پردی هەنجیرە و ئالیاوە بە رووی هاوڵاتییاندا کرانەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کرد، “هەریەکە لە پردی هەنجیرە لە سنووری ناحیەی شۆڕش لەگەڵ پردی ئالیاوە لە سنووری قادر کەرەم، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لافاوەوە بەشێکی هەرەسی هێنا و مەترسی لەسەر شۆفێران و گوندنشینانی سنوورەکە دروست کردبوو، لە رێگای تیمەکانی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ لەماوەی دوو رۆژدا چاککرانەوە و ئەمڕۆ بە رووی هاوڵاتییاندا کرانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی: بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی ژێرزەوی نزیکەی 10 مەتر بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سلێمانی بە رێژەیەکی باش زیادیکردووە. خومار نەجم، بەڕێوەبەری ئاوی…
Total
0
Share