بەهۆی هەورەبروسکەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون

لە سنووری قەزای مێرگەسۆر سێ پێشمەرگە لە کاتی ئەرکدا هەورەبروسکە لێیدان و برینداربوون.

قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو سێ پێشمەرگە لە کاتی ئەرکدا هەورەبروسکە لێیدان و برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین پەرەسەندنی دۆخی كامپی مەخمور دوای هەوڵی تەلبەندكردنی لەلایەن سوپای عێراقەوە

هاوسەرۆکی “ئەنجومەنی گەلی مەخمور” ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەتەوە و تەلبەندکردنی دەوروبەری کامپەکەیان ڕەتکردووەتەوە و ئێستا دۆخەكە ئاساییبووەتەوە.…
Total
0
Share