دیداری یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بڕیارە ڕۆژی شەممە دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، كە حزبەكە بە هۆكارێكی گرنگ بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی خۆی و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتەكانی ناویدەبات.

دوای ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا كۆنفرانسی دیداری یەكێتی لە دهۆك، هەولێر، كەركوك، گەرمیان، هەڵەبجە و شارەزوور، ڕاپەرین، بەغداد، خانەقین و سلێمانی بە مەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی پێشنیاز و ڕەخنەكانی ئەندام و كادر و لایەنگرانی یەكێتی بەڕێوەچوو، بڕیارە سبەینێ دیداری ئەو حزبە لە سلێمانی ڕێكبخرێت.

بەپێی میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دیداری یەكێتی هەوڵێكە بۆ نوێكردنەوەی توانا حزبییەكان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان”.

یەكێتی لەبارەی “دیدار”ـەكەیەوە دەڵێت، “ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێبكات و سەرئەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر، كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان بێجیاوازی، فەراهەمبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share