كه‌شناسیی عێراق واده‌ى شه‌پۆلێكى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى عێراق پێشبینیده‌كات سبه‌ینێ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك باران ببارێت و كه‌شناسیی هه‌رێمیش ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسیی عێراق، سبه‌ینێ له‌ ناوچه‌كانى ڕۆژئاوا و ناوه‌ڕاستى وڵات نمه‌باران ده‌بارێت.

به‌ڵام به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وردا ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ى گه‌رماش له‌ هه‌ولێر 21 پله‌، سلێمانى 18 پله‌، دهۆك 21 پله‌، كه‌ركوك 24 و هه‌ڵه‌بجه‌ش 19 پله‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه‌، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمانى شاره‌كانى هه‌رێم له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور بێت و به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما له‌ هه‌ولێر 22 پله‌، سلێمانى 19 پله‌، دهۆك 22 پله‌، كه‌ركوك 25 پله‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 20 پله‌ بێت.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسیی هه‌رێم، خێرایی با 5 تا 10 كم ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ئاسایش خێزانێکی باکووری کوردستانی دەرکرد و ناچار هاتنە سلێمانی

بابەتی دواتر

لە هەولێر خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستیپێكردەوە و ڕێگرییەكی توند هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share