لە هەولێر خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستیپێكردەوە و ڕێگرییەكی توند هەیە

لە هەولێر خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستیپێكردەوە، لە بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگاكان ‏دەرگا لەسەر خوێندكاران داخراوە و ناهێڵن بچنە دەرەوە بۆ بەشداریكردن لە ‏ناڕەزایەتییەكان.‏

لە بەیانیی ئەمڕۆوە خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكردووەتەوە بۆ ‏داواكردنی خەرجكردنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران و پشتگیریكردن لە داواكاریی ‏خوێندكارانی سلێمانی.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، لە زانكۆی پزیشكیی هەولێر دەرگا لەسەر ‏خوێندكارەكان داخراوە و ناهێڵن بچنە دەرەوەی زانكۆ بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندان و ‏ناڕەزایەتییەكان، بەڵام خوێندكارەكان لە حەوشەی زانكۆكە گردبوونەتەوە و دروشم ‏دەڵێنەوە، هێزێكی زۆری ئەمنیش كۆكراونەتەوە.‏

هەر لە هەولێر، لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندكارانی ناڕازی گردبوونەتەوە، ‏بەڵام بازگە لە هەردوو بەری شەقامەكە دانراوە و ڕێگەنادرێت خوێندكاری زیاتر بچنە ‏گردبوونەوەكەوە.‏

ئەمە دووەم ڕۆژە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێر گردبوونەوە و خۆپیشاندان ‏ئەنجامدەدەن و داوای خەرجكردنەوەی دەرماڵە دەكەن.‏

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، ‏بڕیارە پرسی خەرجكردنەوەی دەرماڵە تاوتوێبكەن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و چێوەی ھەماھەنگی: دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی سیاسی و نەتەوەیی ڕێگاچارەی گەیشتنە بە چارەسەری کێشەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و…
زیاتر ببینە

رێبوار ستار: جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لە بانگەشە باسی ئازادیی دەکات کەچی لە ناوچەکانی خۆیان دەستی ناوەتە بینی خەڵکەوە

رێبوار ستار رایگەیاند، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا، شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە،…
Total
0
Share