لە هەولێر ئاسایش خێزانێکی باکووری کوردستانی دەرکرد و ناچار هاتنە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەولێر دوێنێ سێشەممە خێزانێکی کورد، کە خەڵکی ‏جولەمێرگی باکووری کوردستانن، لە هەولێر دەردەکات و لە بازگەی دێگەڵە دایاندەنێت، ‏ناچار دێنە سلێمانی بۆ نیشتەجێبوون.‏

حەسەن کاجار سەرۆکی خێزانەکەیە و خاوەنی دوو منداڵە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ‏وتی، “ئێمە ماوەی حەوت ساڵە لە شاری هەولێر دەژین هیچ کێشەیەکمان نییە، تەنها کاری ‏ڕۆژانەی خۆم دەکەم و ئەندامی هەدەپە-م”.‏

ئەو خێزانە دوای ئەوەی ئاگادارکراون سەردانی نشینگەی هەولێر بکەن بەمەبەستی ‏وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێبوون، دوای ئەوەی ئەو خێزانە دەچنە فەرمانگەی نشینگە، ‏دەستگیردەکرێن، حەسەن کاجار دەڵێت، “بەزۆر خراینە ناو ئۆتۆمبێلەوە و هێنراین لە ‏بازگەی نێوان هەولێر – سلێمانی (دێگەڵە) دایانناین”.‏

سەبارەت بەوەی پەیوەندییان بە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کردووە؟ کاجار ‏وتی، “بەرلەوەی دەستگیربکرێین لەگەڵ نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندیمان ‏کرد، ئەوان نووسراوێکیان پێداین کە دەتوانین بمێنینەوە، بەڵام دواتر لە ئاسایشی هەولێر ‏پێیانوتین نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگایەکی سەر بە حکومەت نییە و ناتوانێت ئەو ‏مۆڵەتەتان پیبدات”. ‏

كوردەكەی باكوور باسی لەوەشکرد، ئەو كاتەی دەركراون بە ئاسایشەكانیان وتووە ‏‏”هەولێر و سلێمانی بۆ ئێمە جیاوازیی نییە”، بەڵام ئاساییشەكان لە وەڵامدا وتویانە، “بۆ ‏ئێمە جیاوازیی هەیە”.‏

حەسەن کاجار، بە وتەی خۆی، پێشتر بە هۆکاری سیاسی ماوەی 15 ساڵ لە تورکیا ‏زیندانیكراوە، دوای ئازادبوونی هاتووەتە هەرێمی کوردستان.‏

بابەتی پێشتر

یەکێتیی ئەوروپا پارە بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران تەرخاندەکات

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی عێراق واده‌ى شه‌پۆلێكى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە راوکردن و دەستیشگیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیاندا. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share