خوێندكارێك و دوو كەسی تر بەهۆی گزیكردنەوە دەستگیركران

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، “سێ كەس دەستگیركراون كە یەكێكیان خوێندكارە و دوو كەسەكەی تر وەڵامی پرسیاری تاقیكردنەوەی پۆلی 12یان لە ڕێگەی ئامێرەوە پێوتووەتەوە”.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مەفرەزەکانی پۆلیسی 104ی کەلار لە نزیک قوتابخانەی کوردۆ قاسم لە کەلار، دوو گەنجیان لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دەستگیرکرد کە لە ڕێگەی ئامێرێكەوە وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12یان بۆ خوێندکارێکی قوتابخانەی ناوبراو دەگواستەوە.

ئاشكرایكرد، خوێندکارەکەش کە ئامێرێكی لەنێو پێڵاوەکانی شاردبووەوە و بیستۆكێكی بچووكی لەگوێکردبوو بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکان، لە لایەن مەفرەزەکانی 104ـەوە دەستگیرکرا.

وەك وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسیكردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، ئەو سێ كەسە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 240 بە کەفالەت ئازادکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە…
Total
0
Share