قائیمقامیەتی سلێمانی: زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،”زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتی سیتییەکان خەرجکراوە”.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لەگەڵ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و لیژنەی سیتییەکان کۆبووەوە بۆ باسکردن لە کاری لیژنەکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی لە سیتییەکاندا پێشکەشدەکرێن.

باس لەوەش دەکات، ئاوات محەمەد، رایگەیاندووە، کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان بەرزبونەتەوە و وەبەرهێنەران ناچارکراون پابەندی رێنماییەکان و جێبەجێکردنی نەخشەی بنەڕەتی پرۆژەکان بن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، هەرێم فاروق، سەرۆکی لیژنەی سیتییەکان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکە لە نوێنەری وەبەرهێنان و شارەوانی و ئاسایش و قائیمقامیەت پێکدێت، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا سەردان و بەدواداچونیان بۆ خزمەتگوزاریی زۆربەی سیتی و تەلارە بازرگانییەکان کردووە، لەو شوێنانەی کەموکوڕی هەبوبێت وەبەرهێنەکەمان ناچارکردووە چارەسەری بکات.

باسی لەوەش کردووە، بە پلەی یەکەم چاودێریی (رووبەری سەوزای، سکیوریتی، پاکوخاوێنی، نرخی ئاو و کارەبا، خزمەتگوزاریی بەرزکەرەوە(مەسعەد) و شەقام و شۆستەکان، لایەنی سەلامەتی) دەکەین.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی سیتییەکانی سلێمانی، “لەماوەی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵدا بە بەهای 8 ملیۆن و نیو دۆلار وەبەرهێنەکانیان ناچار کردووە خزمەتگوزاری و چاکسازی لەنێو سیتییەکان ئەنجامبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بۆ حکومەتی هەرێم: تا ئەوکاتەی داهاتەکانتان رادەست دەکەن هیچ وەفدێک مەنێرن

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە، تا ئەوکاتەی سەرجەم داهاتەکانیان رادەست دەکەن، هیچ وەفدێک نەنێرن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share