ئالێگری كێشەكانی یوڤانتۆسی ئاشكراكرد

ماسیمۆ ئالێگری ڕاهێنەری یوڤانتۆس لە یاریزانەكانی توڕە نییە، سەرەڕای ئەوەی بە ‏چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بە چێڵسی دۆڕاون.‏

ئالێگری جەختی لەوە كردەوە، چێڵسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنز لیگ بووە و ‏یانەیەكی بەهێزی ئەوروپایە.‏

ئاماژەی بەوەشدا، تایمی یەكەم یارییەكی باشیان ئەنجامداوە، بەڵام تایمی دووەم بەهۆی ‏نەبوونی یەدەگەوە تیپەكەی تووشی شكست بووە و یاریزانە سەرەكییەكانیش ماندوو بوون.‏

ئالێگری پێیوایە، پێكهاتەی یانەكەی تۆكمە نییە و یاریزانە سەرەكییەكان پێكانیان هەیە و ‏كورسیی یەدەگیش هەژارە.‏

ڕاهێنەری یوڤانتۆس باسی لەوەش كرد، ئەوان دەیانتوانی باشتر دەربكەون و ڕكابەریی ‏چێڵسی بكەن ئەگەر یاریزانی پێویستی لەبەردەستبووایە و پێكانیان كەمبووایە.‏

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: تا بەهاری داهاتوو 700 هەزار کەس لە ئەوروپا بەکۆرۆنا دەمرن

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری عێراق دەستیلەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share