ڕاهێنەری عێراق دەستیلەكاركێشایەوە

دیك ئادڤۆگات ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە بیانووی هۆكاری تایبەتەوە، ‏دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتەكە كرد.‏

ئادڤۆگات پەیوەندی بە عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقەوە كردووە و ‏داوای لێكردوە ڕێگەی پێبدات بگەڕێتەوە بۆ هۆڵەندا و لەبەر هۆكاری خێزانی ‏دەستلەكاركێشانەوەی قبوڵ بكرێت.‏

یەكێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ جێگەی ئادڤۆگات، پەیوەندی كردووە بە زیلیكۆ پیترۆڤیچ-ی ‏یاریدەدەریەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتیی هەڵبژاردەكە بكات.‏

پیترۆڤیچ پێشتر لە یانەی فاینۆردی هۆڵەندی و لە هەڵبژاردەی عێراقیش یاریدەدەری ‏ئادڤۆگات بووە.‏

بڕیاریشە سەرپەرشتیی هەڵبژاردەی عێراق بكات لە جامی عەرەب، كە عێراق شانبەشانی ‏هەڵبژاردەكانی بەحرەین و قەتەر و عومان یاریی دەكات.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share