ڕۆناڵدۆی دیاردە کێ بە شایستەی باڵۆندۆر دەزانێت؟

ئەفسانەی بەرازیل و یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەی سی میلان، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر پشتگیری خۆی بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسی دووپاتدەکاتەوە.

“فینۆمینۆ” سێ جار براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر بووە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی میدیا تایبەتەکان بە تۆپی پێ بەڕێزەوە لە بۆچوونەکانی دەڕوانن، لە نوێترین هەڵوێستیدا ئاماژە بە ناوی کەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید دەکات و دەڵێت، “شایستەی خەڵاتی باڵۆندۆرە”.

ئەفسانەکەی سیلیساو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، “بێگومان کاندیدی من بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر بنزیمە-یە، باشترین هێرشبەرە، ماوەی 10 ساڵە لەسەروو هەمووانەوەیە، تۆش هەمان بۆچوونی منت هەیە؟”.

کەریمی فەرەنسی لە ساڵی 2021 توانیویەتی 34 گۆڵ تۆماربکات، یاریدەدەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بووە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی یورۆ نەیشن لیگ.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی ڕفاندنی منداڵێك و هەوڵدان بۆ دەستدرێژیكردنەسەری دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لە هەر حەوت کەسێک یەکێکیان تووشدەبن.. خواردنەوەی کحول تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share