ئەرجەنتین دەیەوێت بەسەر پشتی بەرازیلدا بگاتە مۆندیال

بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بردەوە، ئەگەر یاریی داهاتوو لە بەرازیل بباتەوە، ڕاستەوخۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 مسۆگەردەكات.

لە میانی یارییەكانی گەڕی سیانزەیەمی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین بۆ مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بووەوە.

ئەرجەنتین بە گۆڵێكی دی ماریا بردنەوەی بەدەستهێنا و ئێستا بە 28 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 26 یارییە لەسەر یەك شكستی نەهێناوە و ئامانجیشی ئەوەیە یاریی داهاتوو لە بەرازیل بباتەوە و ڕاستەوخۆ سەركەوتن بۆ مۆندیال مسۆگەربكات.

بۆ یەكەم جار پاش پێنج ساڵ، مێسی نەیتوانی لە سەرەتاوە بەشداری بكات و لەسەر كورسیی یەدەگ دانرابوو، لە خولەكی 69ی یارییەكەدا بەشداریی پێكرا، ئەوەش بەهۆی ئەو ئازارەی لە ئەژنۆیدا دووچاری هاتووە.

بابەتی پێشتر

تیتی نهێنيی بەهێزيی سامپای ئاشكرایكرد

بابەتی دواتر

لوتكەی گلاسكۆ لە بەردەم چەند كاتژمێرێكی یەكلاكەرەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share