تەندروستیی جیهانی: تا بەهاری داهاتوو 700 هەزار کەس لە ئەوروپا بەکۆرۆنا دەمرن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە ئەگەری گیانلەدەستدانی نزیکەی 700 هەزار کەسی دیکە تا بەهاری داهاتوو بەهۆی ڤایرۆسی COVID-19ـەوە لە وڵاتانی ئەوروپا.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، مەترسیی ئەوە هەیە کە تاوەکو بەهاری داهاتوو ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەوروپا کە ئێستا 1.5 ملیۆن حاڵەتە بگاتە 2.2 ملیۆن لە مانگی ئازاری داهاتوودا ئەگەر دۆخی وڵاتانی ئەوروپا بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوامبێت.

ڕێکخراوەکە هۆشداری لەوەش دەدات کە ئەگەری هەیە فشارێکی زۆر بەهێز بکەوێتە سەر نزیکەی 49 بۆ 53 وڵات لە ڕووی پێداویستیی تووشبووانی کۆرۆنا بە بەشەکانی چاودێریی چڕ لەماوەی نێوان ئێستا تاوەکو ئازاری 2022، هەروەها گەیشتنی ژمارەی گیانلەدەستدان بە 2.2 ملیۆن حاڵەت لە ئەوروپا لەوماوەیەدا.

ڕێکخراوەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بۆ بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دەلتا و ڤاکسین نەکردنی وڵاتانی جیهان وەک پێویست، لەگەڵئەوەشدا کەمکردنەوەی زۆری ڕێکارەکانی بڵاوبوونەوەی.

ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە و لە دوو هەزار و 100 حاڵەتی ڕۆژانەوە گەیشتووەتە چوار هەزار و 200 حاڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوکردنی ماسولكەكانی دڵ گومان دەخاتە سەر ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا

دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چالاکییە سیاسی، ئەدەبی و ئاینییەكان ڕاگیران و هانی خۆڤاكسینكردن دەدرێت

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا، هانی هاوڵاتیان دەدات ڤاكسین وەربگرن…
Total
0
Share