بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تیان ‏كرد.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا نێوخۆییه‌كانى توركیا، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، به‌شێك له‌ هاوڵاتییان ‏و خوێندكارانى زانكۆ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌خت و ئیستانبول خۆپیشاندانیان له‌ دژى دابه‌زینه‌ ‏به‌رده‌وامه‌كانى به‌هاى لێره‌ كرد‌.‏

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، خۆپیشانده‌ران داوایانكرد حکومەتی تورکیا هەڵبوەشێتەوە، کە ‏پارتی داد و گەشەپێدان سەرۆکایەتی دەکات.‏

هاوكات لە چەند گرتەیه‌كى ڤیدیۆییشدا دەردەکەوێت، هاوڵاتییان داواى ‏ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ‏ده‌كه‌ن.‏

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، دواى خۆپیشاندانه‌كه،‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ‏ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك چالاكوان و ڕێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كه‌ ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌كیان ‏ده‌ستگیركراون.‏

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهای لیرەی تورکی گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، ‏بەشێک لە حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیاش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و ‏ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.‏

بابەتی پێشتر

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

بابەتی دواتر

لوتکەی دیموکراسی.. بایدن عێراق و ئیسرائیلی بانگهێشتكردووە و توركیای ‏پشتگوێخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share