بێكاری لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆر زیادیكردووە و 14 ملیۆن بێكاری تێپەڕاندووە

ژمارەی بێكاران لە وڵاتانی عەرەبیدا بەڕێژەیەكی بەرز زیادیكردووە، ئەوانەی بێكارن ژمارەیان 14.3 ملیۆن كەسن و زیاتر ژنان و پیاوانی گەنجن.

ڕاپۆرتێكی هاوبەشی لیژنەی ئیسكوا و ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاب ئاشكرایكرد، هەلی كاری پێویست بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبی دەستەبەر نییە و ڕێژەی بێكاری بەڕادەیەكی زۆر هەڵكشاوە.

ڕاپۆرتە هاوبەشەكەی لیژنەی ئابوری و كۆمەڵایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ خۆرئاوای ئاسیا “ئیسكوا” و نووسینگەی هەرێمیی وڵاتانی عەرەبی كە سەر بە ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتییە، هۆكاری بێكاری لە وڵاتانی عەرەبیدا گەڕاندووەتەوە بۆ ناسەقامگیریی سیاسی و گۆڕانی دێمۆگرافی و داكشانی سەقامگیریی دارایی و نەختینەیی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، لەمساڵدا ڕێژەی بێكاری لە وڵاتانی عەرەبیدا ئێجگار بەرزبووەتەوە و ژمارەی ئەوانەی هیچ كارێكیان نییە، گەیشتووە بە 14 ملیۆن و 300 هەزار كەس، كە زۆرینەیان پیاوانی گەنج و ژنانن.

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوەش دەكات كە نایەكسانی و ناهاوسەنگی لە دابەشبوونی دەرفەتی كاردا هەیە، بەجۆرێك ژنانی وڵاتانی عەرەبی زیاتر بێكارن بەراورد بە پیاوان و كەمتر هەلی كاریان بۆدەڕەخسێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئیسرائیل پێی راگەیاندین ئەم کارە پێویست بووە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەی روبیۆ-دا…
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
زیاتر ببینە

وێنەیەك ڕۆژنامەیەك دادەخات.. دەستی خامنەیی لەسەر ژمارەكانی هەژاری لە ئێران

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژنامەی (كلید)ی ڕۆژانەیان داخست پاش بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دەستی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلاميی ئێران لەچێوەی…
Total
0
Share