لوتکەی دیموکراسی.. بایدن عێراق و ئیسرائیلی بانگهێشتكردووە و توركیای ‏پشتگوێخستووە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی دیموکراسی، کە بڕیارە لە مانگی ‏کانونی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، بانگهێشتنامەی ئاراستەی 110 وڵاتی جیهان ‏کردووە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها ئیسرائیل و عێراق لەناو لیستی ‏بانگهێشتنامەکاندان.‏

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ‏دیموکراسی کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، وڵاتی چین-ی گەورە ڕکابەری ‏پشتگوێخستووە، لەکاتێکدا تایوان لەناو بانگهێشتکراوەکاندایە، ئەمەش پەکینی تاڕادەیەک ‏تووڕەکردووە.‏

بانگهێشتنامەکانی بایدن ژمارەیەک لە وڵاتانی تێدایە، كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا ‏زۆر باش نییە، لە نمونەی هیندستان و پاکستان، بەڵام تورکیا کە ئەندامێکی هاوپەیمانی ‏ناتۆیە لە دەرەوەی لیستە بانگهێشتكراوەكەی واشنتۆندایە و بانگهێشتنەکراوە.‏

لوتکەی دیموکراسی، کە لەبەرواری 19ـی کانونی یەكەم بەڕێوەدەچێت، بەشێک لە ‏هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، وەک سعودیە، میسر، قەتەر، ئیمارات و ئوردنی تێدا نییە.‏

بایدن لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین تەنها بەرازیلی بانگهێشتکردووە، کە سەرۆکێکی ‏مشتومڕئامێزی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان هەیە.‏

 

بابەتی پێشتر

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

بابەتی دواتر

ئیلهام ئه‌حمه‌د و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا كۆبوونه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوت بە سەروو 94 دۆلار مامەڵەی…
Total
17
Share