برێت مەکگۆرگ دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دوای دابڕانی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جارێکی دیکە برێت مەکگۆرگ سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمریکا دەکات بۆ سەردانی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا ئیدارەی جۆبایدن، بۆ ڕەوانەوەی نیگەرانی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاندێک بنێرێتە ناوچەکە و سەردانی وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و میسر و ئوردون بکات.

ئەگەرچی برێت مەکگۆرگ لە ئیدارەی جۆبایدندا هەماهەنگیکارە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی، بەڵام وەک پێشتر ڕۆڵ و کاریگەری دەرناکەوێت، کاتێک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بوو لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

سەردانی شاندەکەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل نیگەرانی قوڵی نیشانداوە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

برێت مەکگۆرک یەکێک بوو لە پشتگیرەکانی کورد لە ڕۆژئاوا و باشور لە شەڕی دژی داعشدا و ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە پاراستن و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی

بابەتی دواتر

پاپای ڤاتیکان سوپاسنامەیەک بۆ قوباد تاڵەبانی دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share